وەزیری تەندروستی لەسەر پیدانی تاقیگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت روونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستی هەرێم سەبارەت بە هەواڵی پیدانی تاقیگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت هاتەدەنگ و دەڵێت ”ئەوانە دەنگۆن و تەنها بۆ چەواشەکارییە”.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەنگۆی پیدانی تاقیگەکان بە کەرتی تایبەت دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە، بەڵکو تەنها بۆ چەواشەکردنی هاووڵاتیانە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی وەک گرێبەست بڵاوکراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە، بەڵکو ئەوانە پێداویستی دابینکاری تاقیگەن و لە جیهانیشدا ئەو پێداویستییانە ١٠٠٪ لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دابیندەکرێت ئەوانیش سیمپڵەکانن و ماددە کیمیاییەکانن بۆ شیکاری.

وتیشی "بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانە، ئەم گرێبەستانە داهات بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە و بەشێوەیەکی زانستی و یاسایی کراون، هاوکات باشی ئەم پرۆژەیە لەوەدایە بێجگە لە گەڕاندنەوەی داهات، وادەکات کارمەندی زیاتر پێویست بن و دەفەتی هەلی کاری زیاتر دەرەخسێنێت."

ڕاشیگەیاند، هیچ برە پارەیەک بۆ پشکنینەکان و بیتاقەکان زیادناکرێت و وەک خۆی دەمێنێتەوە، چونکە حکومەت نایەوێت بارگرانی بۆ هاووڵاتیان دروستبکات، بەڵکو دەیەوێت نەخۆش ناچار نەبێت بۆ پشكنین بچێت بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان.




PM:08:01:30/12/2024