ئەو گەنجەی تاقانەی حەوت خوشك بوو لە كەلار دیار نەمابوو دەركەوت كە كوژراوە و بە تۆمەتی کوشتنەکەی دوو کەس دەستگیرکران.
دوای ئەوەی لە دوێنێوە گەنجێكی دانیشتووی سنوری كەلار بەناوی ( عەبدوڵا جەمیل) دیارنەما، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەنجامی گەڕانی كەسوكارەكەی بۆیان دەركەوت كە ئەو گەنجە كوژراوە، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانیش دووكەسیان لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیركردووە.
بە پێی زانیارییەکانی سپی، لە ئێوارەی دوێنێ یەكشەمە گەنجێك لەشارۆچكەی كەلاردیارنەماوە و دوای سۆراغی لەلایەن كەس وكار و هێزە ئەمنیەكانەوە ، دەركەوت كوژراوە. گەنجەكە لەلایەن دوو كەسەوە كوژراوە و هەردوو گیان دەستگیركراون و هێزە ئەمنیەكانیش لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بەلێكۆڵینەووە كردووە.
ئەو گەنجەی كە كوژراوە ناوی (عەبدوڵاجەمیل) ەودانیشتووی گەڕەكی جوتیارانی قەزای كەلار، تاقانەی خوشكە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٢٣ و پیشمەی پێشمەرگەیە وچەند ڕۆژێكە چووتە پرۆسەی هاوسەر گیرییەوە.
پاش سۆراغ نەمانی گەنجێک لە کەلار، لە ئێستادا ۲ کەس دەستگیرکراون و لەلێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە کوشتویانە.