شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی سەری ساڵ رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەکاتە کە کەشوهەوا بەرۆژ ئاسمان هەور و خۆڕ دەبێت و بە شەو پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و خێرایی با چلاک دەبێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژانی سەری ساڵ ڕاگەیاند" کەشوهەوای سەری ساڵ ئاسمان بە ڕۆژ هەور و خۆر دەبێت و بەشەوان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە شەواندا بۆ سفر و ژێر سفری سەدی نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەستن و شەختە دروست دەبێت".
هەروەها بە پێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە لە رۆژانی سەری ساڵدا خێرایی با چالا دەبێت بۆ سەروو ٤٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هاوکات بە پێی پێشبینییەکان دەستەی کەشناسی عێراق بەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری هەرێمی کوردستان و رۆژائاوای عێراق دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت دۆخەکە بگاتە پلەکانی بەستن و شەختە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە شەوی کۆتایی ساڵ بۆ سەرەتای شەوی ساڵی نوێ هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر کاریگەری خێرایی بای باکوور و بای باکووری ڕۆژهەڵات، ئەم کاریگەرییە سەرەتا لاوازە دواتر هێزی خێرایی زیاد دەکات، لەگەڵ خۆی هەوایەکی ساردو وشک دەهێنێت، چونکە ئەو هەوا ساردە بەسەر بەفر بە ناو بەفردا دێت سودی هەیە بۆ پاک کردنەوەی هەوای پیسی ناوشارەکان و پێدەچێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.