ئەندامێکی شاندی دەم پارتی ڕایدەگەیەنێت" ئۆجەلان لە دیدارەکەدا داوای لێکردین ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری كورد لەگەڵ خۆمان ببەین دیدارەکانمان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە دەستپێبکەین". دەشڵێت"
بە مەهەپەشەوە ویستمان لەگەڵ سەرکردە گشتیەکانی حزبەکان کۆببینەوە و ڕێباز و هیوای خۆمانیان پێ بگەیەنین".
پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی دەم پارتی، لەبارەی دیدارەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، قسەی بۆ ئاژانسی (میزۆپۆتامیا) کردووە و ڕایگەیاندووە" کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر (١:٠٠) دواینیوەڕۆ کۆتایی هات".
ئەندامەکەی شاندی دەم پارتی ڕاشیگەیاندووە" دوای ١٠ ساڵ یەکەمجارە چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەوێت و ئەویش وتی، ڕاستە، وەک ئەوەی بینیم پێم وت زۆر دڵخۆش بووم کە دوای ١٠ ساڵ جارێکی تر تۆم بینیەوە، زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بینیم، مۆڕاڵەکەی زۆر باش بوو، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بوو، هەر کە چووینە ژوورەوە سڵاومان لە یەکتر کرد و یەکسەر دەستمان بە قسەکردن کرد".
پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەشکردووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاگاداری ئەو کۆبوونەوەیە بووە" چووین لەسەر مێزەکە دانیشتین، ئۆجەلان وتی من ڕاستەوخۆ دەچمە سەر بابەتەکە و پاشان دەستیکرد بە هەڵسەنگاندن و هەڵسەنگاندنێکی گشتی کرد".
بوڵدان لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ویستمان لەگەڵ سەرکردە گشتییەکانی حزبەکان کۆببینەوە، من دەمەوێت هەمووان پشتگیری ئەم پرۆسەیە بکەن، هەر بۆیە بە من و سیری سورێیا ئۆندەر وت، هەروەها دەتوانیت ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆت ببەیت، پێویستە هەر سێکتان بە زووترین کات کۆببنەوە، هەروەها مەهەپە، لەگەڵ سەرکردە گشتییەکانی حزبەکان کۆببنەوە، ئێوە لەگەڵم کۆبوونەتەوە، ڕێبازی من بۆ ئەم پرۆسەیە و چاوەڕوانییەکانم لەگەڵیاندا باس بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو، جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە.