بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ دەزگای (سپی) پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ساڵی (٢٠٢٤) و هاتنی ساڵی نوێی زاینی دەزگای (سپی) پیرۆزبای لە هەموو جیهان بە تایبەت لە خەڵکی کوردستان دەکات.

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ سەرجەم كارمەندانی دەزگای راگەیاندنی (سپی) پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتییانی كوردستان دەکەن و هیوادارن ساڵی نوێ ساڵی بەختیاری و سەرفرازی گەلەکەمان بێت.

دەزگای (سپی) هیواخوازە ساڵی (٢٠٢٥) ساڵی سەرکەوتنی خەباتی ڕۆژئاوا، باکور، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت و بۆ مرۆڤایەتیش ئاشتی و ئاسوودەی و تەبای لەگەڵ خۆیدا هێنابێت و ساڵی کۆتاییهاتن بە کێشە و نائارامییەکانی ناوچەکە و جیهان بێت. 
 
هەروەها هیوا دەخوازین بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرپرسانە لەگەڵ کێشە و پێشهاتەکاندا مامەڵە بکەن و کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوانیان بهێنن. 

دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و تەندروست و شاد و ئاسودە بن

دەزگای (سپی)



PM:07:19:31/12/2024