سلێمانی.. لە یەكەم ساتەكانی ساڵی نوێدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

له‌ یەکەم ساتەکانی ساڵی نوێدا، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی گەڕەکێکی شاری سلێمانی دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و منداڵێكی دیكه‌ش برینداربوو.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" کاتژمێر (٣:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای نوێ، بەهۆی داگیرساندنی مۆمەوە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا ڕوویداوە کە لە نەتەوەی عەرەبن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو منداڵی ئەو ماڵە کە تەمەنیان شەش ساڵ و ١٠ ساڵە گیانیان لەدەستداوە، منداڵێکی دیکەی هەمان خێزان سووتاوە و لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی کراوە.



AM:10:24:01/01/2025