هەسەدە: ١٥ شەڕڤانمان لەدەستی گروپە چەکدارەکان ڕزگار کرد و سێ کەسیان خەڵکی هەرێمن

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" ١٥ شەڕڤانمان لەدەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا رزگارکردووە کە سێ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن". 

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە" لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٥ شەڕڤانمان لە دەستى گرووپە چەکدارەکانى سەر بە دەوڵەتی تورکیا رزگار کرد کە سێ کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن". 

وتەبێژەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە شەڕڤانە ئازادکراوەکان لە کاتى داگیرکردنى عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی (٢٠١٨) دەستگیر کرابوون. 

لە ڕۆژی ٨ی مانگی ڕابردووەوە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شەڕێکی قورسدایە لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن بە هێرشی ئاسمانی و توپ و تانگ.



AM:11:20:01/01/2025