ساڵانە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ زیاتر لە1000 كەس لەهەرێم گیان لەدەستدەدەن
ئه‌مڕۆ له جیهان، ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی هاتوچۆیه، كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: هه‌رێم له رووی هاتوچۆوه، ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و به‌وهۆیه‌وه ساڵانه زیاتر له هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و 10 بۆ 12 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
به‌پێی ڕاسپارده‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی هاتوچۆیه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، له هه‌رێمی كوردستانیش، چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامده‌درێن به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێران‌و كه‌مكرنه‌وه‌ی قوربانییانی هاتوچۆ.
كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ له كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ماته‌مینیی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ گیانی قوربانییانی هاتوچۆ و به‌پێویستی ده‌زانن، ئه‌و یاده زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌بێت بۆ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییانی هاتوچۆ.
كۆمه‌ڵه‌ی سه‌لامه‌تیی هاتوچۆ، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: به‌پێی ئاماره‌كان، هه‌رێم له رووی هاتوچۆوه، ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و به‌وهۆیه‌وه ساڵانه زیاتر له هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و 10 بۆ 12 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن، به‌جۆرێك له 5 ساڵی رابردودا، هاتوچۆ بوه‌ته هۆكاری یه‌كه‌می مردن‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییان دروستكردوه بۆ سه‌رمایه‌ی مرۆیی له هه‌رێم.
PM:01:45:16/11/2014