سیناتۆری فڕەنسی پاسکال ساڤۆلدێلی له نامهیهكدا بۆ وهزیری دهرهوهی وڵاتهكهی ڕایگهیاند، مۆدێلی باكور و رۆژههڵاتی سوریا دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سوریا، هۆشداریش دهدات لهوهی كه نابێت حكومهتی وڵاتهكهی و هاوپهیمانان کوردەکان بەتەنها جێبهێڵێن.
پاسکال ساڤۆلدێلی سیناتۆری فڕەنسی لهنامهیهكدا بۆ جان نویل بارو، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا نوسیویهتی "هێزە کوردییەکانی سوریا بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٥، کاتێک هێرشە جیهادییەکان بۆ سەر خاکی فڕەنسا دژی گەلی فڕەنسا ئەنجامدران، بونە هاوپەیمانێکی بەنرخ بۆ فڕەنسا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش".
پاسکال ساڤۆلدێلی دەشڵێت "ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد هیوایەکە بۆ گەلانی سوریا، ئەم هیوایە لە ساڵی ٢٠١١دەستیپێکرد و ئێستا لوتکەی شەپۆلێکە کە ئەنجامەکەی نادیارە، وەک بەشێک لەم شۆڕشە، کوردانی سوریا زیاتر لە ١٠ ساڵە پشتگیری پڕۆژەیەکی سیاسی دەکەن کە پشت دەبەستێت بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و هەمو کۆمەڵگە پێکەوە بە ئاشتییانە تێیدا دەژین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو مۆدێله (باكور و رۆژههڵاتی سوریا) دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سوریای نوێی بەرفراوان و دیموکراتی لەسەر بناغەی دادپەروەری و یەکسانی و مافی هەمو پێکهاتەکان.
ئهو سیناتۆره جەختیش دەکاتەوە لەوەی"هێزە کوردییەکانی سوریا بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٥، کاتێک هێرشە جیهادییەکان بۆ سەر خاکی فڕەنسا دژی گەلی فڕەنسا ئەنجامدران، بونە هاوپەیمانێکی بەنرخ بۆ فڕەنسا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش".