وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل حکومەتی کاتی
سوریای به "کۆمەڵێک جیهادی توندڕەو ناویبردن"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه
وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێی كه‌ناڵه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه كار بۆ پاراستنی ئۆتۆنۆمی كورد
له باكوری سوریا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١ی کانوونی دووەم گدعۆن ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له
چاوپێكه‌وتنێكی رادیۆییدا هۆشداریی له به‌رپرسانی ئیداره‌ی نوێی سوریا دا و وتی:
"كۆمه‌ڵێك جیهادی توندڕه‌ون كه له ئیدلیبه‌وه به ئاسانی روویان له دیمه‌شق
كرد".
گدعۆن ساعر نیگه‌رانی خۆی له دۆخی كه‌مینه‌كان
به‌تایبه‌ت كورد ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئیسرائیل له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه
كار بۆ پاراستنی ئۆتۆنۆمی كورد له باكوری سوریا ده‌كات.
ساعر باسی له نوێبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ
توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كرد له‌سه‌ر رووداوه‌كانی
سوریا، ئیدانه‌كردنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له خاكی سوریا له‌لایه‌ن
ئه‌نقه‌ره‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل وتی، "توركیا به
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان، هێڵێکی دوژمنکارانە به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نیشان
ده‌دات".