هاوڵاتییەک لەهەولێر بە خاکەناز کوژرا

‌هەولێر
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوێنێ شەممە لە ناوچەی پیرزین لە هەولێر لە ئەنجامی دروست بوونی دەمەقاڵی لە نێوان دوو دراوسێدا شەڕ دروست دەبێت و لە ئاکامدا و بە خاکەناس و بلۆک لە یەک دەدەن و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکیان گیان لەدەست دەدات.

پێگەی فەرمی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوێنێ شەممە پۆلیسی پیرزین ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن و دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوتووە، کەوا ھاووڵاتیەک کوژراوە بە ناوی (ع.م.ر)، لەدایکبووی (١٩٧٣)، پیشەی فەرمانبەرە، دانیشتووی پیرزینە، لە ئەنجامی دروست بوونی دەمەقاڵی لە نێوان ئەو هاووڵاتییەو دراوسێیەکەیان بە ناوی (ە.ع.ا).

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، لەسەر کێشەی بەرزکردنەوەی دیوار بووە دەماقاڵێیەکەیان .

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو، دواتر ئەو دوو هاووڵاتییە دەبێتە شەڕیان و بە خاکەناس و بلۆک لە یەکیان داوە لە ئاکامدا بۆتە ھۆی گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەک.

سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی لەڕووداوەکە پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتبار (ە.ع.ا) بە پێی مادەی (٤٠٥) لە یاسای سزادانی عێراقی، ھەروەھا وەرگرتنی ووتەی داواکارانی مافی کەسی کوژراو، ئەنجامدانی پشکنین و ھێڵکاری شوێنی رووداو.




PM:01:49:16/11/2014