شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی حاڵەتێکی ناسەقامگیری ھەورە بروسکە و بارانبارین ️لە هەفتەی داهاتوودا دەکات.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە کە لە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو رۆژی دووشەمە ٦/١/٢٠٢٥ لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و نزمەپاڵەپەستۆی باکوری ئەفریقا شەپۆلێکی بەھێزی باران و تەرزە و ھەورە بروسکە ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوا و باکوری سعودیە دەگرێتەوە.
وتیشی: ئەم شەپۆلە بارانبارینە بەشێوەیەکی مامناوەند و لاواز کاریگەری بۆ سەر زۆربەی ناوچەکانی باشور و ناوەراستی عێراق ئەبێت و ناوبەناو تاوە باران و ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت بەرێژەی ٥ بۆ ١٥ ملم ، بۆ رۆژی سێشەمە ٧/١/٢٠٢٥ بەلاوازی ئەگاتە بەشێکی ناوچەکانی باشوری ھەرێمی کوردستان ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە لەھەندێ شوێندا ئەگەری نمە باران و ھەورە بروسکەی کورت خایان ئەبێت و رێژەی بارانەکە لەنێوان ٠.٥ بۆ ٣ ملم ئەبێت و بەزووی کۆتای دێت .
ئاراس جەبار باس لەوەش دەکات کە بە پێی ئەو پێشبینییە بە گشتی تا ماوەیەکی زۆر و نادیار بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان ئەگەری بارانی باش و شەپۆلی باش نیە و کەشوھەوای وشک و کەمبارانی درێژە ئەکێشێت.