له‌ هه‌ولێر ئاگر له‌ ژماره‌یه‌ك دوكانی جوانکاری ئۆتۆمبێل كه‌وته‌وه‌

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ژمارەیەک دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە هەولێر کەوتەوە و تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرەکە لە ژمارەیەک دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە نزیک مزگەوتی (خەدیجە کوبرا) لە شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر کەوتەوە کە نزیکە لە بازاڕی لەنگە. 

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵدەدەن کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن. 

تائێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای هەولێریش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە. 



PM:01:47:02/01/2025