ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ شەڕ و پێکدانێکی سەخت لە بەنداوی تشرین لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ڕوویدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (هاوار نیوز)، ئەمڕۆ گوندەکانی ناوچەی بەنداوی تشرین لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی شاری منبج، لە دوو لاوە ڕووبەڕوبەڕووی هێرشێکی توندوتیژی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بوونەوە و شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەجیش بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە کە لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بۆ سەر گوندەکانی عەلوش، ئەتشانە و مستەها لە ناوچەی بەنداوی تشرین لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی شارەکە دەستیپێکردووە لە مەنبەج.
تائێستاش شەڕ و پێکدادانی سەخت لە ناوچەکەدا بەردەوامە.