هەر ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایان کرد کە کاتژمێرێکی خایاند،
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەش شاندی حزبەکە لێدوانێکی کورتیدا و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو پێشنیازانەی لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە خراوەتەڕوو لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
هەروەها سری سورەیا دیدارەکەی لەگەڵ کورتوڵموش بە "ئەرێنی" وەسفکرد و وتی" ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، جگە لە پارتی داد و گەشەپێدان و لایەنەکانی دیکەی پەرلەمان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەل ئەنجام دەدەین".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوکردنی سەرجەم کۆبوونەوەکان، ئەنجامی دیدارەکان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکەن.