ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە هاوڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵ له شاخی زۆسک هه‌ڵدێرا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" هاوڵاتییه‌كی شارەدێی دیانا كه ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵان بوو، له شاخی زۆسک هه‌ڵدێرا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوە، بۆ ئەو مەبەستە چوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵدێراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه، خاوه‌نی هه‌فته بازاڕی دیانایه و له ئێستاشدا له هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و ڕاده‌ستكردنی به‌خانه‌واده‌كه‌ی.