ئەمڕۆ پێنج شەممە هێزەکانی ئەمریکا کاروانێکی نوێیان هێنایە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە نێویاندا نزیکەی ٥٠ بارهەڵگریان لەگەڵدا بووە کە پارچە کۆنکرێتیان بارکردووە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە" کاروانەکە لەسەر ڕێگای حەسەکە - ڕەقە بینراوە کە بەرەو ناوچەی عەین عەرەب (کۆبانێ) لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب بەڕێکەوتووە، هێزەکان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە سوریای دیموکراتی لەگەڵدا بووە".
ئەوەش خستەڕوو، هێزەکانی ئەمریکا نزیکەی ٥٠ بارهەڵگریان لەگەڵدا بووە و پارچە کۆنکرێتیان بارکردووە.
ڕوانگە لە زاری سەرچاوەکانەوە دەشڵێت" ئەو کاروانە لە چوارچێوەی پتەوکردنی بنکە ئەمریکییەکان و دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی نوێیە لە ناوچەکەدا و ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییە ئەمنی و سەربازییەکانی ناوچەکەدا دێت".
هەر بەپێی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوریا، بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە کارەکان بکرێت، دوای ئەوە هێزی سەربازی و چەک و زرێپۆش و ڕادار و چەکی دژە فڕۆکە و چەکی تریش ڕەوانە دەکرێت.