سەرۆکی گشتیی جەهەپە ڕایگەیاند: کۆدەنگی کۆمەلایەتی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا گرنگە، جەختیشی لەوە کردەوە هەر جۆر هەنگاوێک بۆ ئەو پرۆسەیە دەبێت ڕون و شەفاف بێت و لەڕێگەی پەرلەمانەوە بەڕێوەبچیت
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا سەبارەت بە سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ڕایگەیاند: پیویستە هەر جۆر پرۆسەیەک لەوبارەیەوە لە پەرلەمان بەڕێوەبچێت و هاوکات دەبێت ڕون و شەفاف بێت".
ئۆزەل باسی لە گرنگیی بەڕەوەچوونی پرۆسەکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە، لە ماوەی ئەو سالانەدا بۆ هەر جۆر پرۆسەیەک لەوبارەیەوە ئامادەبون، وتیشی: لە ڕابردوودا پڕۆسەگەلێکی لەو جۆرەوە سەرکەوتونەبوە و ئازاری پێگەیاندون بۆیەش دەبێت ئەو هەنگاوانە لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: نابێت لەو پرۆسەیەدا کەس پشتگوێ بخرێت بەپێچوانەوە پێویستە پشت ئەستور بێت بە کۆدەنگی کۆمەڵایەتییەوە.
دوپاتیشیکردەوە: دەبێت هەڵوێستی کەسوکاری شەهیدان و هێزە سەربازییەکان لەبەرچاو بگیرێت و هەر جۆر بڕیارێک دەبێت لە لایەن ئەوانیشەوە پەسەند بکرێت