خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی تشرینی دوەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و لە رۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات و رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و زیندانیانی سیاسی وەک یەکەمین توێژەکان مووچە وەردەگرن.

بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕۆژی دوشەممە هەشت دەستە و دامەزراوە و وەزارەتەکانی کار و شەهیدان و تەندروستی و دارایی مووچە وەردەگرن.

هەروەها  ڕۆژی سێشەممە  ١٠ وەزارەت لەوانەش وەزارەتی، پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان  و ئەنجومەنی دادوەری مووچە وەردەگرن. 

لە درێژەی دابەشکردنی مووچەشدا ڕۆژی چوارشەممە سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکان و هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوە و کارەبا و خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرن.



PM:10:44:02/01/2025