لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان تەرمی کچێک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە کە شوێنەواری گوللـە بەسەرییەوە بووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە گەڕەکی ناوچەی سوور لە ناوەندی شاری ئامەدی باکووری کوردستان تەرمی کچێکی تەمەن ١٢ ساڵان دۆزرایەوە.
بەپێی وتەی خێزانەکەی، کچەکە خوێندکاری قۆناغی حەوتی سەرەتایی بووە و گوللـە بەر سەری کەوتووە.
میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوەشدەکەن، پاش ڕووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و پزیشک تەرمەکەیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی ئامەد، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی.
تائێستا نەزانراوە ئەو خوێندکارە کچە کوژراوە یان خۆکوژی بووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.