عێراق ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت و حکومەتی هەرێم دەڵێت" زۆر لە پشكی هەرێمی كوردستان كەمترە و تەنیا بەشی ١٩%ـی پێویستی خێزانەکان دەکات".
وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بڕیارە عێراق ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بنێرێت، ئەو ٥٠ ملیۆن لیترە زۆر لە پشكی هەرێمی كوردستان كەمترە و تەنیا بەشی ١٩%ـی پێویستی خێزانەکان دەکات".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە" بۆ زستانی ئەمساڵ ٢٤٣ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک و ٢١٥ هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان دابەشكراوە و دابەشكردنی نەوت سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە و تەنیا ١٢٧ هەزار و ٨٠٨ خێزان نەوتییان وەرنەگرتووە".
لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٥٦ هەزار خێزان هەن و بە گوێرەی پلانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەبێت هەر خێزانێک یەک بەرمیل نەوتی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٤ هەزار دینار وەربگرێت.