ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بڵاویکردەوە لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە ٣٥ هەزار پەنابەری سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان کە نزیکەی هەزار کەسیان لە هەریمی کوردستان بون.
ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند" لە سێ هەفتەی ڕابردودا نزیکەی ٣٥ هەزار پەنابەر سوری کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان وەک پەنابەر تۆمارکرابون، لە وڵاتانەوە بەشێوەی ئارەزومەندانە گەڕاونەتەوە سوریا".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەسکردوە، لەو ماووەیەدا ٩٤٨ پەنابەری سوری نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی دەروازی فیشخاپورەوە گەڕاونەتەوە سوریا، لەو ژمارەیەش تەنها ١٠٥ یان وەک پەنابەر لەلایەن ئەوانەوە تۆمارکرابون.
هەر بە گوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سەرەتای ساڵی ڕابردوەوە تا ئێستا زیاتر لە 115 هەزار کەس لە تورکیا و ئوردن و لوبنانەوە گەڕاونەتەوە سوریا.