بۆ یەکەم جار پەیوەندی تەلەفونی لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل‌و ئیلهام ئەحمەد ئەنجامدرا


بۆ یەکەمجارە بە فەرمی لە میدیایەکی رۆژئاوای کوردستانەوە پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر بڵاوکرایەوە.

ماڵپەڕی رووناهی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم” بڵاوکردۆتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، گیدۆن ساعر، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان ئیلهام ئەحمەد و گیدۆن ساعردا بەچڕی باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە ئیلهام ئەحمەد نیگەرانییەکانی کوردەکانی سوریای بەرامبەری هێرشی داگیرکاری تورکیا لەگەڵ وەزیرە ئیسرائیلیەکەدا باس کردووە. 

وێنەی دەقە ئینگلیزییەکە لەم وێنەیەوە ببینە..





PM:09:25:03/01/2025