بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ١٢ ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، ئەمپێرێک مۆلیدە لە نێوان ١٤ هەزار بۆ ١٥هەزار دینارە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئه‌مڕۆ شە‌ممه لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٣ دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان ١٤ بۆ ١٥ هەزار دیناره، بەو پێیەی مۆلیدەکان لە نێوان (٣٣٥ بۆ ٣٥٠ ) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
باسی لەوەشکردووە سەبارەت بە ئەو مۆلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاووڵاتیان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە حەوتی بەیانی بۆ یەکی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان ١٨ بۆ ١٩ هەزار دینارە.
لە بارەی کارکردنی مۆلیدەکان لە یەکەم مانگی ساڵی نوێ‌دا، کارەبای سلێمانی دەڵێت، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده بۆ مانگی كانوونی_دووەم دەگۆڕدرێت و بەمشێوەیە دەبێت:
رۆژانە لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١:٠٠ی شەو کاردەکەن.
کاتژمێر ١ی شەو دەکوژێتەوە تا ٦:٣٠ی بەیانی.
کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی تا ٨ی بەیانی کاردەکەن.
بۆ ئەم مانگە رۆژانی هەینی و شەممەش مۆلیدەکان بەیانیان کاردەکەن.
بەرنامەکەش لە سبەینێ یەکشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیده‌كه سزاده‌درێت.