هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە مەنبەج و بەنداوی تشرین گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی سەر بە تورکیا دا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج و یەکەکانی شەهید هارون گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی سەر بە تورکیا دا لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی منبج و لادێکانی ناوچەی بەنداوی تشرین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" نزیکەی ٧٢ چەکدار کوژران و دەیان برینداری لێکەوتەوە، ئەمە جگە لە لەناوبردنی چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا".
دەقی بەیاننامەکە بەمشێوەیە:
هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، بەتایبەتی لە لادێکانی بەنداوی تیشرین بەردەوامە، هاوکات هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە قارەمانێتییەکی گەورەوە ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبنەوە، زیانێکی زۆریان بەسەر ڕیزەکانیاندا گەیاندووە .
کاتژمێر نۆی ئێوارەی هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورکیا پێنج هێرشی توندوتیژیان بۆ سەر بەنداوی تیشرین و گوندەکانی دەوروبەری دەستپێکرد، لە هەمان کاتدا هێشتا بە تۆپخانەی قورس ناوچەکەیان کردە ئامانج.
لە هەوڵێکی داگیرکەری تورکیا بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لەسەر گردێک لە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوی تیشرین، کە چەکی قورس و کەرەستەی پێویستی بۆ هێنابوو، لەلایەن یەکەکانی شەهید هارونەوە کرایە ئامانج، هەروەها تۆپخانەی قورسیش لەناوبرا، جگە لەوەش بۆ شوێنی هەڵدانی مووشەکی "گراد” هەروەها کرایە ئامانج کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازی، و ژمارەیەک هێزی داگیرکەر و بەکرێگیراو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران، بەڵام نەتوانرا ژمارەیان بزانرێت، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە لە... گردێک کە بڕیار بوو بنکەکە لەسەری دابنرێت.
لە بەرەی دێر حەفەر؛ یەکەکانی شەهید هارون هێرشێکیان دەستپێکرد و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی گەورەی بەکرێگیراویان لە گوندی "حەبوبە”ی شارۆچکەکە کردە ئامانج و بە تەواوی لەناوچوو و داگیرکەرانی کوژران. هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بەکرێگیراو لە شارۆچکەی دێر حەفەر تەقیەوە، و هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە، هاوکاتە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیا بەسەر ناوچەکەدا.
هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج گورزی توندیان ئاراستەی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا کرد لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و لادێکانی بەنداوی تیشرین، کە نزیکەی ٧٢ بەکرێگیراو کوژران و دەیان برینداری لێکەوتەوە، ئەمە جگە لە لەناوبردنی چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا.