هەولێر.. نیگەرانییەکی زۆر لەسەر گرانی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان هەیە

ڕۆژ بە ڕۆژ لەگەڵ کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای حکومیدا، مۆلیدە ئەهلییەکان پێدانی کارەبا زیاتر دەدەن، بەڵام بەرامبەر ئەوەش نرخەکانیان زۆر بەرزدەبێتەوە کە بۆ ئەم مانگە لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخێکی زۆر لە هاوڵاتیان دەسێندرێت.

بەپێی فۆڕمێک کە چەند وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، نرخی مۆلیدەی ئەهلی لە هەولێر بۆ یەک ئەمپێر ١٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە، لە کاتێکدا مانگی پێشووتر ١٢ هەزار دینار بووە. 

هەروەها لە پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ڕابردوو نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبا لە نێوان ١٤ بۆ ١٥ هەزار دینارە. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم تائێستا مووچەی دوو مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی خەرجنەکردووە، کارمەندان و مووچەخۆرانی هەرێم تەنها مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوویان وەرگرتووە. 



PM:03:02:04/01/2025