سایلۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت"سبەینێ دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت و ٢٠٠ جوتیار چەکەکانیان وەردەگرن".
سایلۆی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" دابەشکردنی چەکی جوتیاران لە رۆژی یەکشەممە ٥ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات لە زنجیرە ٥٢١١ تا زنجیرە ٥٣٠٠ کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن".
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سایلۆی هەولێر، سبەینێ چەکی پارە لە زنجیرە ١١٠١ تا ١٢٠٠ دەدرێت بەو جوتیارانەی کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی کۆیە کردووە و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت.
سایلۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت واریسەکان.