بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی ٥٨ هاوڵاتی بانگهێشتی دادگا دەکرێن

٥٨ هاوڵاتیی کورد و خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان و پیرانشار لەوانە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوابەدوای بەشداریکردنیان لە زەماوەندێک، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگکراون. 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" لەم دواییانەدا ٥٨ هاووڵاتی کورد بۆ یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار بانگکراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تۆمەتەکانیان پێ ڕادەگەیەنن". 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگکرانی ئەم هاوڵاتییانە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی بە کۆمەڵ لە بەشداریکردنی بە کۆمەڵیان بە جلوبەرگی کوردی و جامانە لە زەماوەندێک بووە. 

ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرجار بەکارهێنانی جامانە لە بۆنەکاندا بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبەستنەوە، بەوهۆیەشەوە بەکارهێنانی جامانەیان لە کاتی نەورۆز و بۆنەکانی دیکەدا قەدەغە کردووە. 



PM:04:59:04/01/2025