"تەحریری شام دەرگای ماڵی مام جەلالیان لە دیمەشق داخست"

ڕۆژنامەنوسێکی ناسراوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکدار بە ناوی ئەمنی عامەوەی تەحریر شام کلیلی ماڵی مەم جەلالیان بردووە و دەرگای ماڵەکەیان داخستووە". 

‏‎سەرتیپ جەوهەر کە ڕۆژنامەنوسێکی ناسراوی هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ شەممە لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار بە ناوی ئەمنی عاممەی گروپی تەحیرری شام کلیلی ماڵەکەی مام جەلالیان لە دیمەشق بردووە و دەرگاکەیان داخستووە". 

‏‎دەشڵێت" باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق ئاگادارکراوەتەوە و دەستیانکردووە بە پەیوەندی و ناڕەزاییان گەیاندووە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوەڕاستی حەفتاكانی رابردوو بۆ ماوەیەك لە دیمەشق نیشتەجێ بووە، بەقسەی مام جەلال خۆی ئەم شوققەیە كە دەكەوێتە گەڕەكی مەزرەعە لە ناوەڕاستی دیمەشق لە ساڵی ١٩٧٤ كڕاوە و تائێستا ماوە.

جەلال تاڵەبانی،  ناسراو بە مام جەلال لە١٢ی تشرینی دووەمی  ١٩٣٣ لەدایکبووە دامەزرێنەرو سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە تا ساڵی ٢٠١٧ کە کۆچی دوایی کرد، تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای ھەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ کۆتایی بە پۆستەکەی ھات و بەیەکەم سەرۆکی کورد لە مێژووی سیاسی عێراقدا دادەنرێت کە پۆستی سەرۆکی وڵات، لەرێگای هەڵبژاردنەوە لە ئەستۆ بگرێت.



PM:06:32:04/01/2025