ئەندامێکی شاندی دەمپارتی بۆ گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان بە لایەنە سیاسیەکانی تورکیا، رایگەیاند: ئەگەری زۆر هەیە لە دیداری داهاتو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، باسی چەکدانانی پەکەکە بکرێت.
ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانیی لەسەرکارلادراوى شاری مێردین، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای تورکیا ئاشکرای کرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمڕاڵی، لە کۆبونەوەی دویەم یان سێیەم، داوا لە پەکەکە بکات، چەکەکانیان دابنێن.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئۆجەلان لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ شاندی دەمپارتی، باسی ئازادکردنی خۆی و مافی هیوای نەکردوە و هەروەها ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئازادکردنی زیندانیانی ئیمڕاڵی بڵاو دەکرێنەوە، دورن لە ڕاستیەوە.
ئەحمەد تورک دەشڵێت، تورکیا دەیەوێت کێشەکانی خۆی بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی چارەسەر بکات.
ئاشکراشى کرد، دوای دیدارەکانیان لەگەڵ هەمو لایەن و حیزبە سیاسیەکانی تورکیا، جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە.