کۆمیسیۆن: دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نییە

کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێکدا جەخت لەوەدەکاتەوەڤ کە دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نییە.

بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دانا ئەحمەد مەجید تەنیا ڕێگەپێدراو (مخول)ـە بەشێوەی کاتی بۆ بەڕێوەبەردنی بزوتنەوەی گۆڕان، نەک رێکخەری گشتی.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە؛ عومەری سەید عەلی تائێستا رێکخەری گشتییە و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیش دەسەڵاتی تەواویان هەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وتەبێژی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پەیوەست بەم بابەتە ساز بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ڕۆژی ١٩-٩-٢٠٢٤، عومەر سەید عەلی لە فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی /٢، بریكارنامەیەكی گشتیی بۆ دانا ئەحمەد مەجید كردووە و تیایدا بە وردی ئاماژە دراوە بە ئەوەی كە ڕەزامەندە لەسەر ئەوەی لەمەودوا دانا ئەحمەد مەجید هەموو دەسەڵاتەكانی پێشووتری ئەوی وەک ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان پێبدرێت.





AM:09:31:05/01/2025