شاندی دەمپارتی بۆ ئیمڕالی، لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە لە زیندان کۆدەبێتەوە و ١٠ـی ئەم مانگەش دوای کۆبونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان شاندەکەی دەمپارتی جارێکی دیکە سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە.
میدیاکانی تورکیا چەندین زانیاری دەربارەی دیدارەکانی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ناسراو بە (دەمپارتی) بۆ گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان، ئاشکرا کرد و دەڵێن" شاندی دەمپارتی بڕیارە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە (هەدەپە) لە زیندانی ئیدرنە بکەن پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانی پێ بگەیەنن".
ئاماژەی بەوەشکرد، دیدارەکانی شاندی دەمپارتی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشکراوە کە بڕیارە شاندی دەمپارتی دوای ئەنجامدانی دیدارەکانیان، ١٠ـی کانونی دوەم جارێکی دیکە سەردانی ئیمڕالی بکەنەوە و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە.