هەسەدە: ١٣ چەکداری تورکیا کوژراون و دەیانی دیکەیان برینداربووە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات( هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە" تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بەردەوامن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر بەنداوی تشرین و باشوری رۆژهەڵاتی مەنبج، سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکێنراون و بەهۆیەوە ١٣ چەکداری ئەو گروپانە کوژراون."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە " لە دوانیوەڕۆی شەممەوە هێرشی چڕی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر بەنداوی تشرین و گوندەکان دەوروبەری، باشوری رۆژهەڵاتی مەنبج بەردەوامە و ناوچەکە لەژێر هێرشی قورسی تۆپخانە و موشەکەکانی تورکیادایە و تەنها دوێنێ ١٣ چەکداری ئەو گروپانە کوژراون و دەیانی دیکەیان برینداربووە".

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی هەسەدە " یەکەی شەهید هارون، کە یەکەیەکی راهێنراوی بەکارهێنانی درۆنە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەو گروپەیان تێکشکاندوە".




PM:12:33:05/01/2025