وتەبێژی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەڵە زیاد دەکات

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا پێدانی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی کەمتر لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمە و ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەڵە ٥٠٠ مێگاوات زیاد دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێداوانێکی لەگەڵ میدیای پارتی رایگەیاند"لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی پارەوە تاوەکو ئەمڕۆ، بڕی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەگشتی لەنێوان ٧ کاتژمێر بۆ ١٠ کاتژمێر بووە و بڕەکەش بەگوێرەی پارێزگاکان دەگۆڕێت."
 
وتیشی "لە هەولێر پێدانی کارەبا لەنێوان ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بووە، بەڵام لە ناوچە کوێستانییەکان کەمتر بووە. لە سلێمانی لەنێوان ٧ بۆ ٩ کاتژمێر و لە دهۆکیش ٨ بۆ ٩ کاتژمێر بووە لە شەو و رۆژێکدا، چونکە خواست لەو ناوچانە زیاترە و کارەبا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی گەرمکەرەوە بەکاردەهێندرێت."
 
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت " تاوەکو کۆتایی مانگی شوبات، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خورمەڵە ٥٠٠ مێگاوات زیاد دەکات."




PM:01:08:05/01/2025