دارایی عێراق لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم بڕیاریدا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢٦٤ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مانگی ڕابردوو مووچەخۆرانی هەرێم دەربڕی. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی ٢٦٤ ملیار و ٦٩٨ ملیۆن و ٣٤٨ هەزار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم دەربڕی. 

تائێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆران بڵاونەکردووەتەوە. 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بەپێدانی مووچەی (خانەنشینانى شارستانى، خانەنشینى پێشمەرگە، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستى تایبەت، زیندانە سیاسییەکان)، دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆران. 



PM:01:39:05/01/2025