وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" کچێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری سەرەکی ڕووداوەكە نەزانراوە".
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی چراخانی سلێمانی کچێکی گەنج لە ڕێگەی چەکی باوکییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کچە خوێندکاری قۆناغی ١٠ی ئامادەیی ڕازی کچان بووە و تەمەنی ١٦ ساڵان بووە و باوکیشی پیشەی ئەفسەری سەربازییە.
سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمەکانی بەڵگە و تاوان ڕووداوەکە خۆکوژی بووە، بەڵام تائێستاش لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
تا ئێستا هۆكاری سەرەکی ڕووداوەكە ئاشکرانەکراوە.