هەسەدە گیان لەدەستدانی ١٢ چەکداری ژن و پیاوی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ یەکشەممە گیان لەدەستدانی ١٢ چەکداری ژن و پیاوی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی  تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند. 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە بەیاننامەیەکدا گیان لەدەستدانی ١٢ چەکداری ژن و پیاوی ڕاگەیاند کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوونەتە قوربانی و تێیدا هاتووە" لاپەڕەکانی مێژوو پڕن لە ژیاننامە و داستانی قارەمانێتی کە مرۆڤ بە هەموو ڕێز و ڕێزێکەوە لەبەردەمدا دەوەستێت، بە لە بەرچاوگرتنی قوربانیدانی پاڵەوانە گەورەکانی، گەلان و گەلەکانیان گواستەوە بۆ قۆناغە پێشکەوتووەکان کە تێیدا ئازادییان بەدەستهێنا و کەرامەتی خۆیان پاراست، گیانی خۆیان بە هەرزان کرد و لە یادی گەلەکانیان و هەموو گەلانی جیهاندا بەرزترین پلەی شەرەفیان بەدەستهێنا". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" ١٢ هەڤاڵمان بە ژن و پیاو لە بەرخۆدانی بەنداوی تیشرین و پردی قەرا قۆزاکدا گەیشتوونەتە ئاستی شەهیدبوون و هیچیان درێغییان نەکرد لە تەواوکردنی دوژمن، تەنانەت ئەگەر گیانیشی بەفیڕۆدا بچێت، دوای ئەوەی پووچەڵیان کردەوە هەموو هێرشەکانی و زیانێکی زۆری بە ڕیزەکانی گەیاند".



PM:04:00:05/01/2025