ناوی ئەندامانی نوێی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو ئەندامانی نوێی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە هەڵبژێردران. 

ناوی ئەندامانی نوێی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو بەمشێوەیە: 

- سەڵاحەدین بابەکر

- غازی سعید

- مستەفا عەبدوڵا

- سەبریە غەفار

- سەمیر سەلیم

- عوسمان کاروانی

- محەمەد هاودیانی

- خەرامان محەمەد جاف

- محەمەد مستەفا

- لەیلا نوری

- ئیبراهیم خلیل

ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی نۆیەمی حزبەکەی ئەنجامدا و تێیدا بە زۆرینەی دەنگ سەلاحەدین بەهادین کرایەوە بە ئەمینداری گشتی حزبەکە. 

هەروەها هەریەك لە هادی عەلی وەك یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەعید عەلی عەبۆ وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵبژێردران.

یەکگرتووی ئیسلامی ساڵی ١٩٩٤ دەمەزراوە و لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان حەوت کورسی بەدەستھێناوە و بڕیاریداوە بەشداری پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی هەرێم نەکات و وەک ئۆپۆزسیۆن خۆی ڕاگەیاندووە.



PM:05:39:05/01/2025