دوایین کۆبوونەوەی نێوان وەفدی هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵوم کۆبانێ و حکومەتی کاتی سوریا بە سەرۆکایەتی محەمەد جۆلانی ناگەیشتووەتە ئەنجام، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لایەنی کوردی داوای فیدراڵی کردوە و جۆلانی بە توندی لەبەرانبەر ئەم داواکارییە وەستاوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لەچەند رۆژی رابردوو لەفرۆكەخانەی زومێر لەگوندەواری دیمەشق كۆبونەوەیەكی رانەگەیەنراو لەنێوان مەزلوم كۆبانیی و جۆلانیی بەئامادەبوونی ئەمریكاییەكان ببوو، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەنجام.
زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن هۆکاری بەئەنجام نەگەیشتنی دانوستانەکان بۆ رازینەبوونی جۆلانی بە دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی دەگەڕێتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بە ئاشکرا دژایەتی خۆی لەبەرەی ئەم بابەتە دەربڕیوە و پێداگری کردووە لەسەر دامەزراندنی حکومەتێکی مەرکەزی بۆ داهاتووی سوریا.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن لەبەرانبەردا مەزڵۆم کۆبانێ داوای کردوە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووی ئیدارەدانی ناوچەکە لەڕووی سەربازی و مەدەنی بە جۆرێک سەربەزۆیی هەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بە گوێرەی فرانس پرێس هەفتەی پێشووتریش کۆبوونەوەیەک لە دیمەشق لە نێوان مەزڵووم کۆبانێ و محەمەد جۆلانی بە نێوەندگیری ئەمریکی و فەڕەنسییەکان ئەنجامدرابوو بەڵام کۆبوونەوەکە زۆرتر بۆ ڕاگۆڕینەوە ئەنجامدرابوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە شەڕو پێکدادان لە نێوان سوپای نیشتمانی سوریا کە لەلایەن بۆردومانی هێزی ئاسمانی تورکیا پشتیوانی دەکرێن لە ناوچەکانی دورەبەری منبج و کۆبانێ بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هێزەکانی دوو لایەن کوژراون.