ناوەندێکی مافی مرۆڤی ئاشکرای کرد لە ماوەی یەکساڵی رابردوو ١٥٢ پیاو و چوار ژن لە ڕۆژهەلاتی کوردستان لەسێدارەکراون و هاوکات ٩٧ ژنی دانیشتووی هەرێم ناجار بە خۆکوژی بوون.
یەکیەتیی مافی مرۆڤی کوردستان لە میانی ڕاپۆرتێکدا ژمارەیەکی شۆککەری سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی ئاشکرا کرد کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤ لەسەر دەستی ڕێژیمی ئێران تووشی بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ١٥٢ پیاو و چوار ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دراون، هاتووشە هاتووشە لە ئێران لانیکەم ١٠ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سێدارە دراون.
ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لە ژێر سیاسەتە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرەرای نکؤڵی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ ڕێژەی لەسێدارەدان بەردەوامە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە هوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان ٩٧ ژن ناچار بە خۆکوژی بوون و هاوکات ٤٧ ژنیش بە شاراوەیی و لە هەلومەرجێکی نهێنیدا کوژراون.