وهزیری دهرهوهی هۆڵهندا پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە، گرنگە كورد و کریستیان له پێکهێنانی دهوڵهتی داهاتوی سوریادا ڕۆڵیان هەبێت.
كاسپەر ڤیڵدكامپ، وهزیری دهرهوهی هۆڵەندا له راپۆرتێكدا كه ئاڕاستهی پهرلهمانی وڵاتهكهی كردوه باس لەوەدەکات، نوێنەرەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا کۆبوەتەوە و جەختی لە گرنگیی سیاسەتێکی راگوزەری گشتگیر و پاراستنی کەمینەکان کردوەتەوە.
دەشڵێت، زۆر گرنگە پێکهاتەکانی کورد و کریستیان و کەمینەکانی دیکەی سوریا بەشداریی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسیی گشتگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن چۆن هۆڵەندا و یەکێتیی ئەوروپا دەتوانن پشتگیریی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا بکەن.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا باسی ئەوەشی کردوە، لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە دیمەشق، بەڵام کار لەسەر چۆنیەتی پشتیوانیکردنی سوریا دەکەن.