شاندی دەمپارتی بۆ گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان لەگەڵ ئاکپارتی کۆدەبێتەوە

بۆ گەیاندنی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی لەگەڵ ئاکپارتی و هەریەک لە پارتی سەعادەت و پارتی ئایندە کۆببێتەوە، سبەینێش بۆهەمان مەبەست لەگەڵ دو پارتی دیکەی تورکیا کۆببێتەوە.

بڕیارە  پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەمپارتی)، کە لە پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک و سڕی سورەیا ئۆندەر پێکهاتوە بۆ گەیاندنی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان ناسراو بە (ئاکپارتی) دەسەڵاتدار، لە پەرلەمانی تورکیا کۆببنەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی ئایندە و پارتی سەعادەتی تورکیا کۆببێتەوە. 

هەروەها بڕیارە سبەینێ شاندی دەمپارتی بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەریەکە لە پارتەکانی دەڤا و پارتی سەرلەنوێ رەفا بکەن.  

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆتایی هاتنی دیدار و کۆبونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان  و ڕێکخراوە مەدەنیەکان، بڕیارە رۆژی ١٠ی کانونی دوەمی ٢٠٢٥ شاندی دەمپارتی بۆ جاری دوەم سەردانی دورگەی ئیمراڵی بکاتەوە. 




AM:11:22:06/01/2025