دادگای پێداچونەوە سزای ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵوەشاندەوە

پارێزەری ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد ڕایگەیاند، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئازادکردنی دا.

نەریمان ئەحمەد، پارێزەری ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراو سلێمان ئەحمەد، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەبارەی هەڵگرتنی تۆمەتەکانی سەر سلێمان ئەحمەد ڕایگەیاند، دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرتووە.

پارێزەری ئەو رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوە ئاماژەی بەوەشداوە، دادگا بڕیاری ئیفراجکردن واتە (ئازادکردن)ـی داوە.

لە ڕۆژی ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنوسی دوای گەڕانەوەی لە پرسەی باوکی لە رۆژئاوای کوردستانەوە لە دەروازەی فیشخابوور دەستگیرکرا. 

دوای ٢٧٩ ڕۆژ لە مانەوەی لە زیندان دادگای دهۆک بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە پارتی کریکارانی کوردستان ڕۆژی ٢٩ـی تەمووزی ٢٠٢٤ سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.



PM:12:58:06/01/2025