لەماوەی ٢٤ رۆژ شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا تا ئێستا نزیکەی دوو سەد چەکدار کوژراون.
بە پێی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە دوێنێوە ئارامی بەسەر بەرەکانی شەڕ لە لادێکانی مەنبەج و پردی قەرەقۆزاك و بەنداوی تشرین زاڵ بوە شەڕ وەستاوە، ئەوەش دوای ٢٤ڕۆژ لە پێكدادانی توند لە نێوان هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا.
شەڕ و پێكدادانیەكان توندوتیژبون و هەردولا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەكی قورسیان بەكارهێناوە، فڕۆكەی جەنگی توركیاش هاوكاری گروپە چەكدارەكان بوە، بەڵام هیچ گۆڕانكارییەك لە پێگەی هێزەكان ڕوینەداوە و هیچ ناوچەیەكی نوێ كۆنتڕۆڵ نەكراوە، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاك.
لە سەرەتای شەڕو پێكدادانەكانەوە تا ئێستا ١٩٩چەكداری گروپەكانی هاووپەیمانی توركیا كوژراون، ٥٦ شەڕڤانی هەسەدە و پێكهاتە سەربازییەكانی دیكەی لە ئەنجامی هێرشی زەمینی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوونەتە قوربانی ، هەروەها ٢٥ هاوڵاتی مەدەنیش گیانیان لەدەستداوە کە پێنج ژن و دو منداڵی تێدایە.