بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای دهۆک پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گردی باری لە بەرابەر گوندی بێقولکێ و جدیدکێ لە دەڤەری بەرواری بالای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە قەزای ئامێدی بۆمبێكی چێندڕاو تەقیەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.
پێشمەرگەکە ناوی محەمەد ئەحمەد موستەفا سورچی لە فەوجی یەکی لیوای چواری پیادەیە وخەڵکی قەزای ئاکرێ یە لە پارێزگای دهۆك.