پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" رووداوێكی تهقهكردن لهناو فهرمانگهیهكی ههولێر ڕوویداوە کە له ئهنجامی شهڕهتهقهكه دوو پۆلیس برینداربوون".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە روونكردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی تۆمەتبارێك بەناوی (گ.ر.ت) دەچێتە ناو فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بۆیە تیمەكان ئاگەدار دەكرێنەوە و دەستبەجێ دەچنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبار دەستگیردەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر لە گۆڕەپانی بەردەم بنكەی پۆلیس، تۆمەتبارێكی دیکە بە ناوی (ك.ت.ر) كە كوڕی تۆمەتباری سەرەوەیە، تەقە دەكات و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بە سووكی بریندار دەبن.
پۆلیسی هەولێر دووپاتیكردووەتەوە كە ئێستا هەردوو تۆمەتبار گیراون و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
دووپاتیشدەكەنەوە، هەر كەسێك هەوڵی نانەوەی پشێوی بدات، لە دەست یاسا دەربازی نابێت و دەگیرێت.