سری سورەیا: دەمانەوێت پێکەوە ئاشتی بنیات بنێین

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی سەعادەت ڕایانگەیاند" دەمانەوێت پێکەوە ئاشتی بنیات بنێین". 

سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی ساندی ئیمڕاڵی دەم پارتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت مەحمود ئاریکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پێشنیار و هۆشدارییەکانی پارتی سەعادەت قبووڵ دەکەین". 

ئۆندەر وتیشی" دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان، ڕاگەیاندراوێکی بەرفراوانیان دەبێت".

سری سورەیا ڕاشیگەیاند" دەمانەوێت پێکەوە ئاشتی بنیات بنێین، ئاشتی زیانی بۆ کەس نابێت".

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەردەوامن لە کار و سەردانەکانیان بۆلای لایەنە سیاسییەکان کە ساندەکە پێکهاتووە لە سەرۆکی فراکسیۆن سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان و هاوسەرۆکی شارەوانی دوورخراوەی مێردین ئەحمەد تورک.

هەروەها بڕیارە شاندی دەم پارتی دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ جاری دووەم سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی بکەنەوە. 



PM:07:38:06/01/2025