ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتێکی ئێرانی سەردانێکی چاوەڕوانکراوی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا ئاشکرا کرد کە دانوستانی نێوان کورد و ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە تەوەری سەرەکی سەردانەکە دەبێت.
ئاژانسی میهری ئێرانی، ئەمڕۆ ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە" نیچیرڤان بارزانی بە سەردانێک دەچێتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە".
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پرسی کورد و دانوستانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا تەوەری سەرەکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دەبێت.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، بارزانی پاش سەردانەکەی بۆ دیمەشق دەچێتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە و ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.