زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی ١٢ ەوە پێی وتوون، چارەسەری دەکەم"، دەشڵێت" بۆ تەواوکاری خشتەی مووچە شاندی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغداد دەکات".  

هونه‌ر جه‌مال وته‌بیژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێم، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌مڕۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕووداو ڕایگه‌یاند" له‌ دوای ٢٥ی ٣ی ٢٠٢٣وه‌ داهاتی نه‌وت نه‌هاتوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری". 

وتیشی" هه‌موو مانگێك ڕاپۆرتی میزانی موڕاجه‌عه‌یان هه‌یه‌، عێراقیش كه‌ تیمه‌كانی چاودێری ده‌نێرێت، چۆن دێنه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و وربینی ده‌كه‌ن ده‌چنه‌ لای ئه‌وانیش واتا شتێك نییه‌ شاراوه‌ بێت لای ئه‌وان". 
 
لەبارەی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردوو، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت" لە بەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی ١٢ەوە پێی وتوون، چارەسەری دەکەم، بەڵام یەک تۆز لەسەرم بووەستن، کێشەی نەختینەمان هەیە". 

ئەوەشی خستەڕوو، له‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی ١٠ و ١١ ڕەوانەی هەرێم کراوە، ٧٠ ملیار دینار ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا پشكی ته‌واویان وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌گه‌ر نه‌درێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری خه‌رجكردن یان خه‌رجنه‌كردنی ده‌دات.

هونەر جەمال ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تەواوکاری خشتەی مووچە و هەندێک بابەتی دیکە شاندی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغداد دەکاتەوە. 



AM:09:42:07/01/2025