رۆژنامەی (الصباح) لە زاری ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بۆ مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ هیچ گرفتێک نییە و مووچەی ئەمساڵ بە تەواوی دابینکراوە".
جەمال كۆچەر ئەندانی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە بە رۆژنامەی (الصباح)ی ڕاگەیاندووە" مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و توێژەكانی دیکە بۆ ئەمساڵ بە تەواوی زامنکراوە و هیچ گرفتێک لەسەر مووچەکانیان نییە وەک ئەوەی لە میدیاکانەوە بانگەشەی بۆکراوە".
هەر لەمبارەیەوە رەفیق ساڵحی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت" پرسی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران دوورە لە ڕاستیەوە، حكومەت گەرەنتی داوە و مووچەی ئەمساڵی تەواوی مووچەخۆران دابینکراوە".
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پەرلەمان بەدواداچون بۆ ئەو پرسە دەكات بۆ سەقامگیری دۆخی دارایی و ئابوری لە وڵاتدا.